پیاوی گه‌وره‌مان نایه‌ته به‌ردڵ
(1)
بریا ده‌مزانی ھه‌ر ئه‌م گه‌لی کوردی ئێمه ، ئه‌م نه‌خۆشیه دزێوه‌ی له گه‌ڵدایه که گه‌وره پیاوان و ئه‌دیب و شاعیران و زانایانی خۆی له به‌رچاو نیه و به درێژایی ته‌مه‌ن و ژیانیان، لێیان ناپرسێ و بایه‌خ و رێزیان بۆ دانانێ و ناوێکیان لێ نابا و لایه‌کیان لێ ناکاته‌وه و به‌رھه‌م و چالاکییه‌کانیان نانرخێنێ و حسابێکیان بۆ ناکات؟!
به‌ڵام که مردن... خێرا ده‌وریان ده‌ده‌ن و فرمێسکیان بۆ دڕێژن و پیایاندا ھه‌ڵ ده‌ده‌ن و ده‌یان لاوێننه‌وه و ئاخ و ئۆف و ھه‌ناسه‌ی سه‌ردیان بۆ ھه‌ڵ ده‌کێشن و گۆڕ و گڵکۆکانیان ده‌که‌ن به مه‌زار و جێگای راز و نیاز!
ھه‌ر ئه‌م دیارده‌یه، که مامۆستا«موفتی پێنجوێنی» ھێناوه‌ته ده‌نگ و خۆی پێ نه‌گیراوه و به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و سه‌رزه‌نشی ئه‌م شێوه ھه‌ڵوێسته ناشیرینه ده‌کا و ده‌ڵێ:
پیاوی گه‌وره‌مان نایه‌ته به‌ردڵ
تاکو ئه‌و رۆژه‌ی ده‌چێته ژێر گڵ
ئینجا بۆی ئه‌گرین به جۆش و به کوڵ
قه‌بره‌که‌ی ده‌که‌ین به باخچه و به گوڵ
به‌ڵێ خۆزگه ده‌مزانی ھه‌ر ئێمه واینه یا گه‌لانی تریش گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌م نه‌خۆشیه کوشنده و ده‌رده بێده‌رمانه‌ن؟ ھه‌ر چه‌ن ئه‌گەر واش بن نابێ به پاساو بۆ ئه‌م ھه‌ڵوێسته‌ی ئێمه و چاره‌سه‌ری زام و برینی ناسۆری ئێمه ناکات. مه‌گه‌ر دڵخۆشی خۆمان بده‌ینه‌وه کە:«مه‌رگ له گه‌ڵ ھاوماڵا جه‌ژنە». که ئه‌مەش کورد وته‌نی:«عوزر له قه‌باحه‌ت خراپترە».
ئه‌م گله‌یی و بناشتانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا به‌م مانا نیه چونکە گه‌وره پیاوانی خۆمان له کاتی ژیانیاندا له به‌رچاو ناگرین و رێزیان بۆ دانانێین، ئیتر که مردنیشن لێیان نه‌پرسین و ناویان بکه‌ین به کۆرکۆره‌ی ئاشدا و وه‌کو سه‌رده‌می ژیانیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین.
به‌ڵکو ئه‌گه‌ر به‌و شێوه له‌گه‌ڵیاندا بجوڵێنه‌وە، نه‌خۆشینه‌که‌مان دووپات ده‌بێته‌وه و کوشنده‌تر ده‌بێت. به ته‌واوی ده‌بین به خۆره بۆ گیانی گه‌ل و نیشتمانمان و به ته‌واوی ده‌پوکێینه‌وه.
که واته ئه‌م باسه له‌م بواره‌دا، بۆ داچڵه‌کاندن و به‌خۆداچونه‌وه‌یه تا له‌مه زیاتر له‌م ھه‌ڵدێره‌دا ھه‌نگاو ھه‌ڵنه‌گرین و سه‌باره‌ت به‌م دیارده دزێوه ھه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و له کاتی ژین و مردنی گه‌وره‌پیاواندا رێزیان لێ بگرین و بایه‌خیان بده‌ینێ. رچه و رێبازیان بگرین و که‌ڵک و سودیان لێ وه‌ربگرین با له‌مه زیاتر به مردوپه‌رست نه‌ناسرێین.
گڵپه‌ی ده‌رون
کۆچی ئەم جارەت کۆچی دوایی بوو لە دایک و خـزمان ماڵاوایـی بوو
بـۆ ئێمـە شین و فرمێسک و گریـان بۆ تۆ شەھادەت خۆشی و شایی بوو
10-8-1386
کاک ھۆشیار گیان!
ئه‌ی برازای نازه‌نین و خوشه‌ویستم، ئه‌ی جێی ھیوا و خواست و ویستم، کاتێ بیستم له ھه‌نده‌ران ھاتویته‌وه، ویستم بێ وه‌ستان بێم بۆ لات، به‌ڵام خێزان و ماڵ وتیان: شه‌وه و ماندوی ریگایه با نه‌چین، سبه‌ی ده‌چین. خۆ من چاک چاک تۆم ده‌ناسی، نه‌سره‌وت و ماندونه‌ناسی، به‌ڵام ناچار ملم له ئاستی ئه‌و پێشنیاره‌یان لار کرد، خۆمان له ھاتن کلا کرد، بۆ بیانو بڕین خۆمان بڕی به سه‌رماڵی خزمێکماندا، گوایه ویستمان سنوری ھه‌ست و ئیحساسات ببه‌زێنین، له بواری ژیری و ئاوه‌زدا خۆ بنوێنین، ھه‌رچه‌ند دڵم ھه‌رلای تۆ بوو، ھه‌نگی رۆحم ھه‌ر بۆ ئاواره‌ی تۆ ده‌چوو، تا به‌شێ له شه‌و دانیشتین.
له سه‌ر ریگای گه‌ڕانه‌وه »شادی» ته‌نگی ھه‌ڵچنی و وتی:بۆ نه‌چین بۆلای کاک ھوشیار . خێرا ھه‌له‌م قۆسته‌وه و پشتگیریم کرد. وه‌کو سیوشکی ده‌شتی قاقڕی گه‌رمیان به په‌له پڕوزێ خۆمان کرد به‌و ژوره‌دا که تۆیی لێ بوو. به ماچ و موچ و ده‌سته ملان، له یه‌ک ئاڵاین، ھه‌ندێ تامه‌زرۆی تونیه‌تی خۆمان شکان.
له پاش ووت و وێژێکی کورت، ھه‌ستم پێ کرد، له‌م پله‌دا ده‌شت و پێ بنارت بڕیوه، ئه‌ڵێی که‌وی و به‌ره‌و لوتکه سه‌رده‌که‌وی. گوڵی ئاڵی مێشک و بیرت پشکوتوە، بۆن و به‌رامه‌ی به‌رھه‌می پێنوسه‌که‌ت، بۆ خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان، ئاسمانی سایته‌کانی داگیر کردوە.
له دڵ خۆمدا زۆر سوپاسی خوای گه‌وره‌م کرد، کاکم وه‌جاخی رۆشنه و جیگای ئه‌و پڕ ده‌که‌یته‌وه. ھیوا و ئاوات و ئاره‌زوی باوکی به‌ڕێزت ده‌ڕوێنی و تۆوی چاکە و چاکه‌کاری بۆ ەچێنی. پڕ به‌م دنیا دڵم خۆش بو و گه‌شامه‌وە، به ته‌واوی حه‌سامه‌وه.
(2)
ئه‌ی ھوشیاری نازه‌نینم، برازا و ھاوڕێی دێرینم!
دوای ئه‌وجاره ھه‌رته‌نیا دووجارێکه، ئه‌ویش ھه‌روه‌کو به‌رکوڵێک، ھه‌ر وه‌کوو خوێی چێشت چه‌شتنێک، چاوی پڕتاسه و تامه‌زرۆم، به روخساره گه‌شه‌کاندا خۆی ھه‌ڵواسی. له پڕ زڕه‌ی ته‌له‌فونێک، مێشک و ئه‌قڵی شڵه‌قاندم، رۆح و دڵی داخورپاندم، مۆرخه‌ی پشت و ئه‌ژنۆی شکاندم: به په‌له خۆت بگه‌یه‌نه خه‌سته‌خانه... کاک ھوشیار گولله‌ی به‌رکه‌وتوه.
مه‌گەر ھه‌ر خوا خۆی بزانێ چۆن گه‌یشتم، به‌ڵام به‌سه‌د ھه‌زار داخ و که‌سه‌ره‌وه، تا گه‌یشتم گیانی پاکت، به‌ره‌و ئاسمانی خودا، دابوی له شه‌قەی باڵ، ھه‌موو خۆزگه و بریاکانت، که ده‌ت ویست بیکه‌ی به ئۆخه‌ی، برده ژێر گڵ.
دڵه‌کان ھه‌موو ھاتنه کوڵ... ده‌رونه‌کان قرچه و کزه‌یان لێ ھه‌ڵسا... شاره خنجیلانه‌که‌ی مه‌ریوان ژڵه‌ژا... وه‌ک په‌پوله ده‌وری مۆمی ته‌رمی سه‌رتاپا گوڵاڵه‌سوره‌که‌ت درا... قڵپه‌ی گریان... خوڕه‌ی فرمێسک... کڵپه‌ی ده‌روون... مۆسیقای مه‌رگه‌ساتێکی پێک ھێنابوو...
ھه‌ر له‌په‌سا زڕه‌ی زه‌نگی ته‌له‌فون بوو، وه‌ک بروسکه ئاسۆی ووڵاتی ده‌ته‌نی، وه‌ک گولله‌ی وێڵ به‌ره‌و ھه‌نده‌ران ده‌فڕی، به‌و ھه‌واڵه دڵته‌زێنه، دڵی خزم و که‌س و کار و دۆسته خۆشه‌ویسته‌کانتی راده‌چڵه‌کاند...له جیگای ئه‌و ھه‌واڵانه‌ی، که تۆ وه‌ک رۆژنامه‌وان و ھه‌واڵنێرێک ھه‌موو کات و ساتێک ماندونه‌ناسانه، ئاراسته‌ی سایته‌کانی ئینتێرنتت ده‌کرد، ئه‌و ھه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی، که بۆ پاریزگاری گه‌ل و وڵاته‌که‌ت رات ده‌گه‌یاند، گه‌لی کوردت له ئاکامی پیلانه‌کان داده‌چڵه‌کاند، دڵی پیلانگێڕانت پێ داده‌خورپاند.
به‌ڵێ له جێی ئه‌و راپۆرت و ھه‌واڵانه، ھه‌واڵی کۆچی دوایی، نووسه‌ر و تێکۆشه‌ر و دڵسۆزی نیشتمان «ھوشیار عوسمان» راگه‌یه‌نرا... شاشه و روپه‌ڕه‌ی سایته‌کان به خوێن سواق درا که به گولله‌ی ده‌ستێ ره‌ش و چڵکن و پیس، دڵه گه‌وره و بێگه‌رد و پڕ سۆزه‌که‌ی له لێدان خرا.
(3)
ئه‌ی کاکه ھوشیاری ئازیز!
ئه‌و رۆژه له ماڵی ئێمه‌دا، بڕیارماندا، ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه دانیشین، ھه‌گبه‌ی دڵمان بۆ یه‌کتری بکه‌ینه‌وه، ئه‌ڵقه‌ی راز و نیازه‌کانمان یه‌ک خه‌ینه‌وه، گرێ کۆێرەی خۆزگه‌کانمان، چاره‌سه‌ر که‌ین. کۆسپی سه‌ر رێگای ئۆخه‌یه‌کانمان لابه‌ێن...
به‌ڵام به سه‌د ھه‌زار داخ و که‌سه‌ره‌وه، رۆژی شه‌ممۆ، له کاتژمێری دوازده‌ی نیوه‌ڕۆدا بوو، له پێنجی مانگی ھه‌شتی ھه‌شتاوشه‌شی کۆچی ھه‌تاوی، ئه‌و ئاواته دێرینه‌مان، کۆستی که‌وت و له بار چوو، رۆژی پرشنگداری ژینت، له ئاسۆی ماڵ ئاواییه‌وه ئاوا بوو... گیانی پاکت پله و پایه‌ی شه‌ھیدی بڕی و... له لوتکه‌ی به‌رزی ئاسماندا بوو به میوان...
منیش له زه‌وی نه‌ویدا سه‌رگه‌ردان بوم وه‌کوو سیروان، سه‌ری خۆمم ھه‌ڵگرتووه، خۆم به ھه‌موو دڕک و داڵ و، پوش و په‌ڵاش و به‌رد و داێکدا ده‌ده‌م.
ھه‌نسکه‌کان ناڵه‌ی ھه‌ناوم ده‌ژمێرن، فرمێسکه‌کان گڵپه‌ی ده‌رونم ده‌دێرن، مه‌گه‌ر ھه‌ر بارانی ره‌حمی په‌روه‌ردگار، ئه‌م گڕ و گڵپه‌ی ده‌رونم دامڕکێنێ و ھه‌ندێ سه‌بوریم بۆ بێنێ.
کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ی ھوشیار عوسمان

«ھوشیار» کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ عوسمانی مه‌ردۆخی، کوڕی شێخ نجم ا‌لدین کوڕی بابه‌شێخ کوڕی شێخ ئیبراھیمی به‌رقه‌ڵا کوڕی حاجی شێخ عبدالکریمی دگاشێخانه، له بنه‌ماڵه‌ی مه‌ردۆخیه‌کانه.
دایکی خاتو ئامینه‌ی کچی حاجی مامۆستا سیدعلی نێ، کوڕی حاجی سید بابه‌شێخی ئه‌ڵمانه‌یه و لە ساداتی ھه‌نگه‌ژاڵی بانه‌ن و ده‌چنەوه سه‌ر سیده‌کانی به‌رزنجه.
«مامۆستا شێخ عوسمان» پاش ئیجازه‌ی مامۆستایه‌تی له خزمه‌تی مامۆستا مه‌لا حه‌مامینی کانی ساناندا (له دووڕۆ) له ساڵی 1341 دا پاش ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له «زونج» بوو به مه‌لای «سه‌ڵه‌سی گه‌وره«. ھه‌ر له‌وێش له گه‌ڵ «خاتو ئامین»دا، له پاییزی ئه‌و ساڵه‌دا زه‌ماوه‌نیان کرد.
له به‌ھاری 1342دا به ماڵه‌وه ھاتە مه‌ریوان و دوکانێکی دانا. ھوشیار له زستانی ئه‌و ساڵه‌دا له گه‌ڕه‌کی مزگه‌وتی حاجی نه‌جیم له ماڵی وه‌ستا مه‌جیدی سه‌ردۆشیدا(که له‌وێ کرێچی بوون) له دایک بوو.
له نه‌ورۆزی ساڵی 1343دا مامۆستا شێخ عوسمان له سه‌ر چالاکی له حیزبی دیمۆکرات‌دا قاچاخ بوو و ژن و ماڵ و منداڵی به جێ ھێشت و رۆیشته پێنجوێن. ماوه‌یه‌ک له دوکانه‌کانی پشتی مه‌رکه‌زه‌که‌ی پێنجوێنه‌وه دوکانی عه‌تاری ھه‌بوو. پاشان بوو به پێشنوێژی مزگه‌وتی به‌نگه‌ڵه. که پێنجوێن لێێ شێوا ھاوینی 1965 به ئه‌مانه‌ت رۆیشته گوندی «مه‌سۆ». پاییزه‌که‌ی بو به مه‌لای وێنه و به کۆچ و ماڵه‌وه رۆیشته ئه‌وێ.
ساڵی 1968 رۆیشته دزکه‌ره‌ی شاره‌زور. ساڵی 1969 که مزگه‌وتی حاجی جه‌مالی فه‌ره‌ج ئه‌فه‌ندی دروست کرا(که ھه‌ر خۆی چاودێری کردنه‌وه‌که‌ی ده‌کرد) بوو به مامۆستای ئه‌و مزگه‌وته له شاری سلێمانی گه‌ڕه‌کی رزگاری.
ھوشیار ھه‌ر له سلێمانی رۆیشته قوتابخانه‌وه و ھەر له سلێمانیشدا دیپلۆمی وەرگرت. له ساڵی 1362 کۆچی ھه‌تاویدا له زانکۆی ھه‌ولێر له کۆلیژی ئاداب به‌شی کوردی وه‌رگیرا.
حیزبی به‌عسی ئه‌و سه‌رده‌مه زه‌ختی خسته سه‌ر خوێندکاران، ببن به جه‌یشی شه‌عبی. ئه‌و خوێندکارانه‌ی که نه‌چونه ژێر ئه‌و باره دزی‌و و لاره، له زانکۆ ده‌رکران. یه‌کێ له‌وانه ھوشیار بوو. پاش ده‌رکردنیان دژی ده‌رکردنه‌که‌یان خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجام دا. حیزبی به‌عسیش فه‌رمانی گرتنی ئه‌و خوێندکارنه‌ی ده‌رکرد.
ھوشیار به بۆنه‌ی سه‌ردان له دۆستێکی له دێی چه‌رمه‌گای سه‌ربه‌ناوچه‌ی سورداش خۆیی حه‌شاردا. به‌ڵام جه‌نده‌رمه‌کانی به‌عس پێیان زانی و قۆڵبه‌ستیان کرد و راپێچی به‌ندیخانه‌ی ئه‌منه سوره‌که‌ی سلێمانی کرا. پاش ماوه‌یه‌ک به ھه‌وڵ و تێکۆشانی باوکی له رێگای ناسراو و واسیته و واسیته‌کاریه‌وه به‌ربوو.
له ساڵی 1363دا به په‌نامه‌کی خۆی گه‌یانده شاری مه‌ریوان و له په‌نای خزم و که‌س و کاردا خۆی له ده‌س به‌عس رزگار کرد.
له 15-11-1364 دا له سنه له گه‌ڵ «چیمه‌ن» کچی کاک موحه‌ممه‌دی حسه‌ینی دا (له ماڵ کاک حه‌مامین مه‌ردۆخی که کرێچی بوون) له گه‌ڕه‌کی جه‌وراوا زه‌ماوه‌نیان کرد.
پاش ھه‌وڵ و کۆششێکی زۆر له ساڵی 1365دا له زانکۆی ته‌ورێز به‌شی ده‌روون ناسی بالینی وه‌رگیرا. له ساڵی 1366 دا کچکیان بوو کە ناوی«دیدار»یان بۆ ھه‌ڵبژارد.
ساڵی 1369 زانکۆی ته‌ورێزی ته‌واو کرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ سنه و پاشان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بوو به سه‌رپه‌رشتی به‌شی «ره‌وانپزشکی» خه‌سته‌خانه‌ی ته‌وحید له سنە.
له ساڵی 1374 دا به ھه‌وڵ و کۆششێکی فراوان خۆی گه‌یانده وڵاتی «ئه‌ڵمان». له ساڵی 1378دا چیمه‌ن و دیداریشی برد بۆ لای خۆی.
له 26-7-1386دا له ئه‌ڵمانه‌وه به ویزای ئێران گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێران. له 27-7-1386دا گه‌یشته‌وه مه‌ریوان.
له رۆژی شه‌ممه 5-8-1386 کاتژمێری یازده و نیوی سه‌رله‌به‌یانی رۆیشت بۆنوسینگه‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی له شاری مه‌ریوان.
پاش نیو کاتژمێر، ھه‌واڵی پێکرانی راگه‌یه‌نرا و له کاتژمێری دوازدە و نیودا ته‌رمه‌که‌ی برا بۆ خه‌سته‌خانه‌ی تازه و له رۆژی سێ شه‌ممە 8-8-1386دا ته‌رمه‌که‌ی له گۆرستانی داسێران له نێوان دایه‌گه‌وره و باوکی‌دا نێژرا.
گیانی پاکی به به‌ھه‌شتی به‌رین شاد و به‌ر بارانی ره‌حم و مێھره‌بانی خودای گه‌رە که‌وێ.

لینک ثابت
